٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١١:٢٤
دژایەتی لەگەڵ ئیسلام دەبێتە هۆی زووتر لەناوچوونی ئەمریکا و ئیسرائیل

سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا بە ئیدانە کردنی توندی هەوڵی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ پاڵپشتی لە سووکایەتی بە پێغەمبەر(د.خ) و دژایەتی لەگەڵ ئیسلام، بە شکست خواردوو وەسف کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانە کردنی توندی هەوڵی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە پاڵپشتی لە سووکایەتی بە پێغەمبەری خودا(د.خ) دژایەتی لەگەڵ ئیسلامی بە پڕۆژەیەکی شکست خواردوو وەسف کرد و ڕایگەیاند کە ئەو هەوڵانە دەبێتە هۆی زووتر لەناوچوونی ئەمریکا و ئیسرائیل.

ئەو بەیاننامە زیادی دەکات: گەش کردنەوەی ئاگری ترساندن لە ئیسلام لەلایەن مەکرۆنەوە و هێنانە ئارای پاگەندەگەلێکی درۆیی لەسەر هەوڵی موسڵمانان بۆ گۆڕینی یاسای بنەڕەتی فەڕەنسا نەک تەنیا هیچ خەسارێک لە کەسایەتی پێغەمبەری خودا نادات، بەڵکوو لە هاوکێشەیەکی پێچەوانەدا ڕواڵەتی دژبەرانی ئیسلام دەردەخات.

342/